هاککەرە چینییەکان زیانی زۆریان داوە لە کەشتییە جەنگیەکانی ئەمریکا بە دزینی سەدان گێگابایتی زانیاری گرنگ

in #seadragon6 years ago

World-War-3-China-USA-Sea-Dragon-hack-navy-1374451.jpg

هاککەرانی چینی هەستان بە هاککردنی سەنتەری زانیارییەکانی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵدا و دەستیان گرتووە بەسەر کۆنتڕۆڵی چەندین ئامێری گرنگی سەنتەرەکە کە هێزەکانی ئەمریکا نیازیان وایە لەم ساڵدا پڕۆژەکە ڕابگەیەنن.
ڕۆژنامەی واشتۆن پۆست ڕایگەیاند هاککەرە چینییەکان دەستیان گەشتووە بە زیاتر لە ٦١٤ گێگابایتی زانیاری نهێنی و تایبەتی پڕۆژەی ” Sea Dragon” کە لە ساڵی ٢٠١٢ ـەوە ئەو هێزانە سەرقاڵی کارکردن بوون تێیدا.
World-War-3-China-USA-Sea-Dragon-hack-navy-971738.jpg
ئامانجی هێرشەکە بریتی بووە لە دەست بەسەردا گرتنی ژێردەریاییەکان و ئەو کەشتیانەی کە تایبەتن بە هێرشی سەربازی و ئەو ژێردەریاییانەی کە دەتوانن کەشتییە گەورە جەنگییەکان نوقم بکەن لە نێو ئاودا.

زانیاری تایبەتی ئەو چەکانە و شێوازی پەیوەندی کردنیان و شێوازی کارکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە نێو زانیارییە هاککراوەکاندان، هەروەها هێزەکانی ئەمریکا حوکومەتی چین بە تاوانباری ئەم ڕوداوە و یارمەتیدەری هاککەرەکان دەزانن.